ئایا بەخێرای نان خواردن کێشت زیاد دەکات


خەڵکێی زۆر لەکاتی نان خواردندا زۆر بەپەلەن  ئەمەش خویەکی زۆر خراپە کەوادەکات زۆر بخۆییت و هەروەها ڕێگە خۆشکەرە بۆ زیادبوونی کێش . ئەوکەسانەی بەخێرای نان دەخۆن کێشی لەشیان زیاد دەبێت لەکاتی نان خواردندا مێشک پێویستی بە ئیسراحەت هەیە تاکو پێت بڵێ کەتێر بویت .لەلێکۆڵینەوەیەکدا کەلەسەر منداڵان ئەنجام دراوە بۆیان دەرکەوتوە لە٪٦۰ ئەوکەسانەی کێشی لەشیان زۆرە ئەوانەن کەبەخێرای نان دەخۆن. خێرا نان خواردن هەربەتەها هۆکار نییە بۆ زیادبوونی کێش بەڵکو دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیەکانی وەک

ـ شەکرە: لێکۆڵینەویەک دەریخستووە ئەوانەی بەخێرا نان دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بەشەکرە  زیاترە لەوانەی بەهێواشی نان دەخۆن.

ـ  ناڕێکی میتابۆلک:  خێرا نان خواردن هەروەها هۆکارە بۆ ناڕێکی میتابۆلیزمی لەش، و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ـ  لاوازی کرداری هەرس:  لەبەر ئەوەی بەخێرای نان دەخۆیت و ناتوانرێت بەجوانی خواردنی بجوێنرێت بۆیە کاریگەری دەکاتە سەر کرداری هەرس و لاوازی دەکات.

ـوە: هەـ ف

سەرچاوە: health line


PM:09:43:29/06/2019