ئایا پێشاندانی ‌هێز لەلایەن پیاوانەوە لە کاتی سێکس کردندا زانستییە؟


هەرچەندە پیاوان هەمیشە دەیانەوێت شانازی بەوەوە بکەن کە لەکاتی سێکسکردندا لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەهێز دەربکەون، بەڵام توێژینەوە زانستیەکان ئاماژە بۆ پێچەوانەکەی دەکەن کە پێویستە پیاوان نەرم و بەسۆز لەگەڵ ژنەکانیان مامەڵە بکەن. 

توێژەرانی زانستی گەیشتوونەتە ئەو راستیەی کە هەڵەیەک لەلای زۆربەی پیاوان هەیە کە وا هەست ئەکەن کارێکی باش ئەنجام دەدەن کەوا پیشانی ژنەکانیان بدەن کە بەهێزن و توانایی سێکسیان زۆرە و دەتوانن زوو تەواو بن لەو کارە، بەڵام، پسپۆران بە پێچەوانەوە ئەو بابەتە باس دەکەن جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە لەسەر پیاوان کە بە شێوەیەکی نەرم و لەسەرخۆ مامەڵە لەگەڵ ژنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش چێژ لەو ساتانە وەربگرن.

توێژێنەوەکان دەریان خستووە، بەپێچەوانە مەترسی ئەوە هەیە کە ژنان تووشی خوێن بەربوون، یاخود توشی دارمانی دەروونی دەبن و رقیان بەرانبەر ئەو کارانەش هەڵدەستێت توانایی سێکس کردنیان نامێنێت.

هەروەها لەو زانیاریانەی کە پیاوان دەربارەی سێکس نایزانن وا پێویستە پیاوان هەموو رۆژێک داوای سێکس لە خێزانەکانیان نەکەن لەبەر ئەوەی ئافرەتان هەموو رۆژێک توانایی و حەزیان بۆ ئەو کارە نییە، بەڵکوو دوو رۆژ جارێک یان سێ رۆژ جارێک بە شێوەیەکی رێکو پێک ئارەزووی دەکەن.

یەکێک لەو پرسانەی تر کە پیاوان زانیاریان نییە لەسەری، مەرج نییە هەموو کاتێ لە شەواندا سێکس بکەیت، پسپۆران ئاشکرای دەکەن کە زۆر جار لە بەرەبەیان، یان نیوەرۆ یا کاتەکانیتری رۆژ بێت، لەبەر ئەوەی زۆر جار لاشەی پیاوان زۆرجار لەو کاتانەدا چالاکترە وەک لە شەوان بۆ سێکس کردن.



PM:10:25:29/06/2019