ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له ئاستێكی نزمدایەو له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار 65 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 30 ی حوزه‌یران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 64 دۆلار و 74 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێش به 64 دۆلار و 74 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 58 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.