پاش ئەوەی دادگای كەتنی كەركوك بریاریدا سزای زیندانیكردن بۆ ماوەی شەش مانگ بەسەر رێبوار تاڵەبانی بسەپێنێت، لە ئێستادا دادگای ئیتیحادیی عێراق دۆسیەی ڕێبوار تاڵەبانی بە تەواوی داخست و لەمڕۆوە دەتوانێت وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە فەرمی كارەكانی ڕایی بكات.
بەختیار تاڵەبانی، برای رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك ، لەلاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ دادگای رەسافە لە بەغدا بڕیاری بەرائەت و ئەستۆپاكیی ڕێبوار تاڵەبانی لە هەموو ئەو تۆمەتانە دەركرد كە ڕاكان جبووری، پارێزگاری ناشەرعیی كەركووك و كاكەڕەش سدیق، ئەندامی لیستی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاراستەیان كردبوو".
ڕاشیگەیاندووە دۆسیەی ڕێبوار تاڵەبانی بە تەواوی داخراوە و لەمڕۆوە دەتوانێت وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە فەرمی كارەكانی ڕایی بكات و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بكات.