لەکاتی بوونی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەت بەم جۆرە چارەسەری بکە

ئاشکرایە کە پەیوەندی هاوسەرگیری بە کۆمەڵێک قۆناغی قورس و هەستیاردا تێدەپەڕێت، چارەسەری کێشەکانیش بەبێ ناکۆکی و دەنگەدەنگ نابێت، پێویستە بزانیت چۆن رەفتاردەکەیت، بۆ ئەوەی کۆتایی پێبهێنیت، پێش ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر بێت، ئەم ڕێنمایانە جێبەجێ بکە:

1-سکاڵاکردن، رەفتارێکی نادروستە، هەوڵبدە هەرگیز ئەنجامی مەدە، کاتێک تووشی گرفت دەبیت لەگەڵ هاوسەرەکەت، پێویست ناکات سکاڵا لای هەمووان بکەیت، چونکە ئەگەری گەورەبوونی کێشەکان هەیە.

2-لەکاتی بوونی دەنگەدەنگ و باسکردنی کێشەکان، رکابەری مەکە، چونکە ئەمە هەڵەیە و کاریگەری نەرێنی دەبێت.

3-هەرگیز بەراوردی پەیوەندیەکەتان یان هاوسەرەکەت بە کەسێکی دیکە مەکە، بەمشێوەیە زیاتر توڕە دەبێت.

4-وازبهێنە لە لۆمەکردن و بەردەوام توڕەیی، پێویستە لێبوردن هەبێت و کێشەکان ئەوەندەی دیکە گەورە نەکەیت.

5-هێندە لێکۆڵینەوە بۆ رابردوو مەکە، یان کێشەکانی رابردوو باسمەکەرەوە.


PM:08:41:30/06/2019