سودی ڤیتامینەکان و سەرچاوەکانی دەستکەوتنیان

هەریەک لە ئێمە بۆ ئەوەی ئۆرگان و بەشەکانی لەشمان بەتەواوی کاری خۆی بکات پێویستی بە ڤیتامینی پێویست هەیە، دەتوانین لە خوردن و خواردنەکانەوەکانەوە ڤیتامینەکانمان دەستبکەوێت، بەتایبەتی لە میوە و سەوزەکاندا، کەسەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ ڤیتامینەکان،وە کەمی ڤیتامینەکان لەلەشدا دەبێتە هۆکاری چەندین نەخۆشی بۆ لاشی مرۆڤ.

ڤیتامینەکان دەکرێن بە دووجۆرەوە

1- Fat soluble vitamine 
ئەم ڤیامینە خەزن ئەکرێت لەشانە چەورییەکانی لەش دا
وەکو جگەر، ئەم کۆمەڵە ڤیتامینە ئاسانتر خەزن ئەکرن (water soluble vitamine) بۆماوەی چەند ڕۆژ و مانگێک ئەتوانن بمێننەوە ئەم کۆمەڵە ڤیتامینە لە ڕیخۆڵەکان دا هەڵئەمژرێت، کە ئەم ڤیتامینانە ئەگرێتەوە 
vitamine ,A ,D, E, K 

2- water soluble vitamine

ئەم کۆمەڵە ڤیتامینە بۆ ماوەیەکی زۆر لەلەش دا خەزن ناکرێت،بەڵکو لە ڕێگەی میزەوە ئەچێتە دەرەوەی لەش 
ئەم کۆمەڵە ڤییتامینە بۆ جێگرتنەوەی چەوری لەش پێویستە
ئەم ڤیتامینانە ئەگرێتەوە
vitamine C, B

لیسی ڤیتامینەکان

ڤیتامین A 
Fat soluble

کەمی ئەم ڤیتامینە ڕەنگە ببێتە هۆی شەو کوێری و کێشەکانی چاو،، سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لە جگەر و گێزەر و پەتاتە و پەنیز و هێلکە و شیر و کەرە و سپێناخ و کەلەرم و کولەکە و کاڵەک و قەیسی دەسمان ئەکەوێ.

ڤیتامین B
water soluble
کەمی ئەم ڤیتمینە ئەبێتە هۆی نەخۆشی beriberi کە کاریگەری ئەکاتە سەر دڵ و سوڕی خوین و کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکان.

ڤیتامین B2 

Water soluble
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی نەخۆشی ariboflavinosis کە ئەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و چەندین کێشە بۆ ئەندامەکانی هەرس و گەدە درووست ئەکات
سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینە : مۆز و ماست و شیر و گۆشت و هێلکە و ماسی و سەوزەکانە. okra بامێ و chard سڵق و پەنیر 

ڤیتامین B3
Water soluble
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی نەحۆشی pellagra کە بریتییە لە هەوکردای پێست و سکچوون و کێشە دەروونییەکان و ڕەنکە ببێتە هۆی مردنیش 
سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینە : جگەر و دڵ و گورچیلە و گۆشتی مریشک ، ماسی سەلەمون،شیر ، تەماتە،پەتاتە،سەوزەوات، nut گوێز، بندوق ، legumes پاقلەمەنەییەکانە.mushrooms قارچک

قیتامین pantothenic acid B5 
Water soluble
سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە : گۆشتی سور،،سەوزەوات،،ماسی. 

ڤیتامین pyridoxamine B6 
Water soluble

کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی کەم خۆێنی و کێشەی دەرمارەکان لەهەمان کات دا هەندێ کات ئەم فیتامینە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کێشەی ڕشانەوەیان هەیە.

سەرچاوەی ڤیتامینەکە

گۆشتی سور و مۆز و سەوزەکان و گەنم. nut گوێز بادەم بندوق، شیر

ڤیتامین biotin B7 
Water soluble 
کەمی ڤیتامینەکە ئەبێتە هۆی کێشەی پێست و هەوکردنەکانی پێست 
سەرچاوەی ڤیتامینەکە هێلکە،، جگەر سەوزە کانە.

ڤیتامین folic acid B9 
water soluble
ئەم ڤیتامینە یەکێکە لە ڤیتامێنە هەرە گرنگە کان کەمێ ڤێتامینەکە کاریگەری ئەکاتە سەر ڕێژەی خوین و ناتەواوی کۆرپەلە بۆیە ە سێ مانگی پێش دووگیانی هەتا 3مانگی دووگیانی ئەم ڤیتمینە بە ئافرەتەکە ئەدرێت دوواتریش ڤیتامینەکە ماددەی ئاسنیشی بۆ زیاد ئەکرێت.

سەرچاوەی دەسکەوتنی ئەم ڤیتامینە:
سەوزەکان ، جگەرە. ,legumes پاڤلەمەنییەکان

ڤیتامین B12 
water soluble 
کەمی ڤیتامینەکە ئەبێتە هۆی کەم خوێنی. anemia 

سەرچاوەی ڤیتامینەکە : ماسی،گۆشتی سور،هێلکە،شیر،شیرەمەنییەکانە.

ڤیتامین ascorbic acid C 
water soluble
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی کەمخوێنی وە؛هەروەها ئەم ڤیتامینە کاریگەریییەکی باشی هەیە بۆ زیادبونی بەرگری لەش.

سەرچاوەکانی ڤیتامینەکە : مزرەمەنییەکان سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکەن، سەوز ە و میوەکان بەشێوەیە گشتی ڕێژەیە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.

ڤیتامین D 
Fat soluble
کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر ناتەواوی ئێسک و کێشەکانی ئسێک وە گەر لە منداڵ دا کەم بێت ڕەنگە ببێتە هۆی ئێسکە نەرمە.

سەرچاوەی ڤیتامینەکە :بەشێکی زۆری ئەم ڤیتامینە پێستمان لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە دەسی ئەکەوێت، وە لەڕۆنی ماسی و هێلکە و جگەر. mushroom قارچک هەیە

ڤیتامین E 
Fat soluble
کەمی ئەم ڤیتامینە ڕێژەکەی زۆر کەمە لەنێو خەڵکی دا کە ڕەنگە ببێتە هۆی hemolytic .anemia کەمخوێنی لە مناڵی تازە لە دایک بوودا

سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکە : کێوی،هێلکە، شیرە،گوێز و فستق و بندوق،سەوزەکان، رۆنی سەوزەکان،، گەنمە.

ڤیتامین K 

Fat soluble 
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی خوێن بەربوونی بۆ ماوەی.

سەرچاوەی ڤیتامینەکە: لە گەڵا سەوزەکان و سەوزەکان و کێوییدایە.


PM:03:08:01/07/2019