دەیان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو فڕۆکەخانە دەچن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 1ی تەمموزی 2019 زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو فڕۆکەخانەی گۆریۆنی ئیسرائیلی بەڕێکەوتن هۆکارەکەشی بۆ بوونی کێشەی تەکنیکی ڕۆکەیەک دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی سپوتنیکی روسی بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی گۆریۆنی ئیسرائیلی بە ناچاری نیشتوەتەوە و ئۆتۆمبێلە فریاکەوتنەکانیش بۆ بەهاناوەچوونی سەرنشینانی فڕۆکەکە چوونەتە فڕۆکەخانەکە.

فڕۆکەخانەکە باری لەناکاوی راگەیاندوە بەهۆی نیشتنەوەی ناچاری فڕۆکەیەک کە لە ئەڵمانیاوە هاتوە و تایەکانی خراپ بوون. 


PM:05:32:01/07/2019