یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی زۆر گەورە دەکات

بە قسەی رۆژنامەکانی وڵاتی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە گرێبەستی زۆر گەورەتر ئەنجام دەدات.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویانکردەوە، زیدان داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، گرێبەستێکی تری گەورە ئەنجام بدەن و یاریزانێكی تری بۆ بگوازنەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت ریاڵ مەدرید زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی هازارد و مێندی و رۆدریگۆ و میلیتاو یۆڤیچسەرفکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو راهێنەرە لە گرێبەستەکانی یانەکەی رازی نیە.

رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن، ریاڵ مەدرید لە پیشینەی هەموو کارەکانی لە ئێستادا گواستنەوەی پۆگبایەو هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەو یاریزانە دەدات.



PM:08:35:01/07/2019