نەکەی هەرگیز پێش لێنان ئەم شتانە بشۆریتەوە

ئەوکاتەی منداڵی وافێردەکرێیت هەمووشتێک پێویستە پێش خواردن یاخود پێش لێنان بشۆریتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک شت هەن کەنابێت بشۆرێنەوە پێش ئامادەکردنی ، ئەمەش ڕەنگە خەڵکێکی کەم بزانن ، شۆرینەوەی خواردن دەبێتە هۆی لابردنی بەکتریا بەڵام هەندێکیان هەن بەپێچەوانەوە . ئەوانیش...

ـ هێلکە: هێلکە ماددەیەکی لەسەرە کە یارمەتی پاراستینی دەدات لەبەکتریا ، ئەوکاتەی هێلکە دەشۆردرێتەوە ئەم ماددەیەی ڵەسەر نامێنێت .

ـ گۆشتی مریشک: بەکتریای مریشکی تازە زۆر مەترسیدارە بەهۆی بەکتریای بەسەلمۆنێلاوە زۆرێک لەخەڵکی پێیان وایە شۆردنەوەی مریشک پێش لێنان ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات بەڵام ئەمە ڕاست نییە لەبەر ئەوەی کاتێک مریشکەکە دەشۆریتەوە بەکتریاکە بەدەستەوە بڵاو دەبێتەوە یاخود بەوشوێنەی لێی دەشۆریتەوە. گەر بێتوو ڕاستەوخۆ لێبنرێت باشترە بەڵام دەبێت بکوڵێنرێت و ئاوەکەی بڕژێنرێت ، پاشان لێبنرێتەوە.

ـ گۆشت: هەروەک مریشک نابێت هەریەک لەگۆشتەکانی مەڕ و گوێرەکە، گا، بشۆرێنەوەبۆئەوەی بەکتریاکەی بڵاو نەبێتەوە.بەر لە لێنانی دەستەسڕێک بەکار بهێنە بۆ لابردنی ئەو شلەییەی بەسەریەوەیە دواتر بەجوانی دەستت بشۆ.

ـ پاستا: پاستاش نابێت بشۆرێتەوە تەنها دوای کوڵان نەبێت لەبەر ئەوەی پێش کوڵان شۆرینەوەی دەبێتە هۆی نەهێشتنی نیشاستەکەی ئەمەش وادەکات سۆسەکەی بەجوانی بڵاو نەبێتەوە.

ـ قارچک: دەتوانی قارچک بخەیتە ناو ئاوەوە بۆماوەیەکی درێژبەڵام کە دەرت هێنا دەبێت بەجوانی ووشکی بکەیتەوە بۆ ئەوەی جیڕییەکەی لەدەست نەدات.

وە: هە ـ ف

سەرچاوە: bright side



PM:08:42:01/07/2019