هەندێک کات ڕەنگە بەلاتەوە قورس بێت کە ئەو ژیانە بە دەست بهێنیت، کە ئارەزوت پێیەتی، بەڵام زانینی ئەم نھێنیانە و جێبەجێ کردنی لە ژیانی خۆتدا بە تەواوەتی بیر کردنەوەت دەربارەی ژیان دەگۆڕێت.
یەکەم: هەموو ئەو شتانەی رابردوو لە مێشکتدا بسڕەوە، تەنها خۆت ئامادە بکە بۆ داهاتوو واز لە ڕابردوت بهێنە.
دووەم: دڵخۆشی بە پارە ناکڕدرێت، راستە پارە بەشێکی گرنگی ژیانە، بەڵام دڵخۆشیت بۆ بەدەستناهێنێت.
سێیەم: ژیان ڕێگە نادات هەموو شتێک بەدەست بهێنیت، ئەمە ڕاستیەکی تاڵە، بەڵام پێویستە هەموو کات ئەمەت لەبیر بێت بۆ ئەوەی لە کاتی بەدەستنەهێنانی شتێکدا بە تەواوەتی کاریگەر نەبیت.
چوارەم: ژیان خەم و ناخۆشی تێدایە، بۆیە لە کاتی ناخۆشیدا لە بیرت بێت ئەمە یەکێکە لە یاساکانی ژیان کردن.
پێنجەم: ئەو کارانە بکە کە دڵخۆشت دەکات نەک ئەو شتانەی خەڵکی دڵخۆشدەکات، چونکە لە کۆتاییدا ئەوەی هەستی پێ دەکەیت دڵخۆشی خۆتە نەک کەسی دیکە.
شەشەم: ژیان ئەوەت پێ دەبەخشێت کە هەوڵی بۆ دەدەیت.
حەوتەم: هەموو ژیانت تەنها بەدوای پارە کۆکردنەوە مەبە، هەندێک کات بۆ خۆت و خۆشی خێزان، هاوڕێکانت تەرخان بکە.
هەشتەم: لە ژیاندا هیچ شتێک مەحاڵ نیە تەنها پێویستی بە کاتە.
نۆیەم: ژیانت چەند ڕۆژێکی دیاری کراوە بۆیە چێژ لە هەموو چرکەساتەکان وەربگرە.