یەكەمین كۆنگرەی ناودارانی كورد لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت

 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆنگرەی ناودارانی كورد بەڕێوەدەچێت، لە هۆڵی مەولەوی زانكۆی كوردستان، و تێیدا 30 كەسایەتی كورد رێزیان لێدەگیرێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، هاتنی مەزهەری خالقی بۆ شاری سنە لەسەر بانگهێشت و داخوازی بەڕێوەبەرانی كۆنگرەی ناودارانی كورد بووە و لە كۆنگرەكەشدا ڕێز لە ۳۰ هونەرمەند و بلیمەتی ناوداری كورد لە بوارە جۆراوجۆرەكانی زانست، هونەر و فەرهەنگ و وەرزش و ئەدەبیات دەگیرێت.

ئاماژه‌ی بەوەشکرد، جگە لە خەڵاتەکان سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێشانگای جواننوسی بە زمانی کوردی، پێشانگای وێنەی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد ده‌كرێنه‌وه‌.

بەپێی زانیارییەكان، دوای دەستپێكی وتەی بەخێرهێنان، وتاری حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی یەكەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی كورد، لەلایەن عەلی یونسی یاریدەری سەرۆك كۆماری ئێران خوێندرایەوە.



AM:09:36:02/07/2019