فەرمانبەران لەبارەی قیستی ئۆتۆمبێلەوە ئاگادار دەكرێنەوە

بانكی ڕافیدەین لەڕاگەیەنراوێكدا زانیاری لەبارەی قیستی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات و فەرمانبەران و خانەنشینان ئاگاداردەكاتەوە "دەتوانن دەست بەمامەڵەكانیان بكەن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل".

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠١٩ بانكی ڕافیدەین بەیاننامەیەكی نوێی بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست بەفەرمانبەرو خانەنشینان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "ماوەی وەرگرتنەوەی قیسەكان درێژكراوەتەوەو دەتوانن لەبری سێ ساڵ بەپێنج ساڵ قیستی سەر ئۆتۆمبێلەكان بدەنەوە".

لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "ئەو قیستە سەرجەم ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەش دەگرێتەوە كە لەڕێگەی كریدت كارت و سیستمی بانكیەوە موچە وەردەگرن، جگەلەوەش كەسانی بیانیش دەتوانن سودمەندبن لەكڕینی ئۆتۆمبێلەكان كە ناسنامەی عیراقیان وەرگرتوە".

ڕاشیگەیاندووە "پێویستدەكات كڕینی ئۆتۆمبێلەكان بەگوێرەی ئەو تایبەتمەندیانە بێت كە بانكەكە خستویەتیەڕوو".



PM:01:58:02/07/2019