وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی بۆ سەرجەم خوێندكاران دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی نوێی بۆ خوێندكاران و خوێندنگەكان دەركرد و لە هەموو خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت.

لە فەرمانەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە كە لەسەرجەم خوێندنگەكانی هەرێم یەك جۆر جلوبەرگ بۆ خوێندكاران دیاری دەكرێت واتا یەكپۆشی دەبێت، خوێندكارانیش ئازادن لەكوێ جلوبەرگەكان دەكڕن.

باس لەوەشكراوە كە لە دوای ئەم فەرمانەوە كار بە هیچكام لەو رێنمایی و نووسراوانەی پێشوو ناكرێت كە لە بارەی یەكپۆشییەوە دەركراون.



PM:02:48:02/07/2019