وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆی گشتیی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو بڵاوكرده‌وه و رۆژانه زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا عێراق له كێڵگه‌كانی نه‌وتی باشووردا 101 ملیۆن و 705 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه و له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، بڕی 3 ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
سه‌باره‌ت به كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌ش وتی: له‌و كێڵگه‌یه‌دا بڕی 735 هه‌زار و 548 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای نیشتیمانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، رۆژانه 3 ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
له باره‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتیش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتی: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 60 دۆلار و 57 سه‌نت فرۆشراوه و به‌و پێیه عێراق له مانگی رابردوودا 6 ملیار و 397 ملیۆن و 172 هه‌زار دۆلار داهاتی هه‌بووه.