پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی کەرکوک چۆن رێککەوتوون ؟

وەفدێکی پارتی و یەکێتی رۆژی ١ ی تەموز لە سلێمانی لەسەر پرسی کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆبوونەوە، هەردوولا لەسەر پرسی کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێ بە زووترین کات رێککەوتن، سپی زانیاری ورد بلآودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی سلێمانیدا رێکەوتوون کە ئەو پارێزگارەی بۆ کەرکوک لەلایەن یەکێتی یەوە بەربژێر دەکرێت لە کادیرانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەبێت و کوادیری تری یەکێتی بێت.

هەروەها هەردوولایەن رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو کاندیدەی یەکێتی پێشنیاری دەکات بۆ بوونی بە پارێزگاری کەرکوک لەلایەن پێکهاتەکانی تریشەوە پەسەندبێت و هەردوولا کار بۆ ئەوە بکەن کە وەک کەسایتەیەک لەلایەن هەموو لایەن و پێکهاتەکانەوە قبوڵبکرێت و، خۆیان دووربگرن لە کاندیدکردنی ئەو کەسە سیاسیە کۆنانەی کە لەلایەن پێکهاتەکانی کەرکوکەوە پەسەندنین.

دەربارەی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک، بڕیاردراوە لە رێگای بەرهەم ساڵحەوە بەهەردوولا کاربکەین بۆ گەڕانەوەی لیوایەکی پێشمەرگەو ئەو لیوایەش بخرێتە سەر هێزەکانی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە یەکێتیش پاڵپشتی کابینەی نوێ بکەن و بەزووترین کات وەک شەریک ناوی کاندیدەکانی رادەستی مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکات. 



AM:12:30:03/07/2019