سەرکەوت شەمسەدین: ئێوە پێمان بڵێن چی بكەین

دوای ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فراكسیۆنی نەوەی نوێ بوبە دووبەشەوە و رابون مەعروف و سەركەوت شەمشەدین فراكسیۆنی ئایندەیان راگەیاند لەئێستادا سەرکەوت شەمسەدین لە هاوڵاتیان دەپرسێت "ئێوە پێمان بڵێن چی بكەین؟".

سەركەوت شەمشەدین، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی ئایندە كە پێشتر خۆبەخشیكی دیاری نەوەی نوێ بوو لەپەیجی تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی "ئایندە حزب نیە، ئێمەش حزبمان دروستنەكردوە، ئەصڵەن پێمان وایە لە ئێستادا نە زەمینەی دروستكردنی حزبە و نە كوردستان پێویستی بە حزبێكی ترە" و دەڵێت ئێمە دوو كارمان كردووە:

۱. ناوی فراكسیۆنەكەمان گۆریوە بۆ جیاكردنەوەی كاری خۆمان لە كاری حزب و تەركیزكردن لەسەر ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی.

۲. ئێمە ئاراستەیەكی سیاسی جییان و دەمانەوێ سەركردایەتی ئۆپزسیۆنێكی سەنگین و خاوەن ستراتیژ بكەین (ئاراستەی سیاسی بەهاو بنەمایە نەك حزب).

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "بۆیە حزبمان دروستنەكردوە و دروستیشی ناكەین، بەڵام ئێوە پێمانبڵێن چی بكەین و چۆن بتوانین ئەم دۆخە تێپەرێنین رێگەبگرین لە بە بنەماڵەبونی حزبایەتی، حزب و بزنس تێكەڵ نەكرێت، ئێستا ئێوە پێمانبڵێن چی بكەین؟وتكایە زۆر بەجدی چاوەرێی كۆمەكی ئێوەین".


PM:06:16:03/07/2019