ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان دۆسییەک بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، 13ملیۆن مەتر زەوی لە باشترین شوێنی هەولێر لەسەر بەرپرسێک بەناوی وەبەرهێنان و زانکۆی ئەهلییەوە تاپۆ کراوە.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد کە دۆسییەکی گەندەڵی و داگیرکاری زەوی بینیوە، کە ئەوانەی لە پێشتردا باسکراون هیچیان هێندەی ئەوە گەورە نییە و ئاشکراشیکرد ماوه‌ی مانگێکه سه‌رقاڵی به‌داواداچونی بردن و به‌ناوکردن و هه‌رزانفرۆشکردنی زه‌ویه نایاب و گه‌وره‌کانی هه‌ولێرە.
ئەندام پەرلەمانەکەی کوردستان دەڵێت: چه‌ند ڕۆژێکه سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، چه‌ندین ئاماژه‌م پێگه‌شتوه که ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دۆسیەیە ببم، به‌ڵام به‌دڵنیایی له گه‌ڵ دروستبونی کابینه‌ی نوێ کاری جدی له‌سه‌ر ده‌که‌م، دەشڵێت به‌کێ ڕه‌وایه به‌جارێک ٥ هه‌زار دۆنم زه‌وی له شوێنێکی نایابی هه‌ولێر بدرێت به ده‌سه‌ڵاتدارێک.
لەبارەی شوێنی ئەو زەویەوە ئاشکرایدەکات"لە دوای نەخۆشخانەی نەورۆز لە سەرجادەی ١٠ كیلۆمەتری بەحركە، ھەتا پردی ١٢٠ مەتری چواڕیانی ئەتكۆنستی تاوەكو بەرامبەر ئیتاڵی ٢ ، سیم كراوە".
عەلی حەمەساڵح، ڕاشیگەیاند به‌کێ ره‌وایه به‌جارێک (5000) دۆنم زه‌وی له شوێنێکی نایابی هه‌ولێر بدرێت به ده‌سه‌ڵاتدارێکی ده‌ستڕۆشتو، له ژێر ناوی خەڵکی تر‌و پرۆژه‌ی و وه‌به‌رهێنان و زانکۆی ئه‌هلی.
ڕونیشیکردەوە، له‌م سی ساڵه‌دا هه‌ولێر ده هێنده‌ی هه‌زار ساڵی ڕابردو فراوانبوه، زه‌وی ته‌خشان و پەخشانی پێوەکراوه، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه ٥٠ ساڵی دیکه، نه‌خێر ١٠٠ ساڵی دیکه زه‌وی نه‌ماوه و نه‌وه‌ی ئاینده‌ش چیبکات" عەلی حەمە ساڵح وادەڵێت.