ئەم توێژەی كۆمەڵگا بۆ وەرگرتنی زەوی و شوقە ناونوس دەكرێن

توێژێكی كۆمەڵ بۆ وەرگرتنی زەوی یان شوقە ناونووس دەكرێن و چەند مەرجێكی سەرەكیش دیاری كراون.

كۆمەڵەی ژین، بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان "كەمئەندامان"، لیستێك بۆ ئەو كەمئەندامانە دروست دەكات، كە خانووی خۆیان نییە، بەمەبەستی پێشكەشكردنی ئەو لیستە بە حكوومەت.

كۆمەڵەكە ئاگاداری هەموو ئەو كەمئەندامانەی كردووە، كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە، سەردانی كۆمەڵە بكەن و خۆیان ناونووس بكەن.

مەرجەكانیش بریتین لە:

- كەمئەندامەكە (چ ژن چ پیاو)، خێزاندار بێ

- نابێ لە وەرگرتنی زەوی و شوقە سوودمەند بووبێ.

- كەمئەندامەكە كرێچی بێ یان لە ماڵی باوكی بژی.



AM:09:11:04/07/2019