هاتوچۆ هۆشداری لەبارەی ڕووداوێكی مەترسیدارەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت سپرایەك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بوەو تەقیوە كە بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە، بەو هۆیەشەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە ئۆتۆمبێلێك سپرایەكی لەناو بووە، بەهۆی بەرزی پلەی گەرما سپراكە تەقیوە و بەو هۆیەوە زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریش دەداتە شۆفێران كە هەرگیز لە وەرزی گەرمادا سپرا لەناو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵن، چونكە سپرا لەكاتی تەقیندا هێندە بەهێزە دەتوانێت سەرجەم جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت بشكێنێت.



PM:12:13:04/07/2019