مەحمود عەلەوی، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران مەرجی وڵاتەكەی بۆ دانوستان كردن لەگەڵ ئەمریكا، ئاشكرادەكات و دەڵێت "ئەگەر ترەمپ سزاكان لەسەر ئێران ھەڵبگرێت دانوستانی لەگەڵ دەكەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمموزی 2019 وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند: ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران ھەڵبگرێت و عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی رێگە بدات، پێداچوونەوە بە بڕیاری دانوستان كردن لەگەڵ واشنتۆن دەكەین.
وتیشی: ئەمریكا ترسی لە ھێزی سەربازیی ئێران ھەیە، ئەوەش ھۆكار بووە بۆ راگرتنی بڕیاری ھێرشكردنە سەر وڵاتەكەمان.
پێشتر و چەندین جار ئیدارەی ئەمریكا داوای دانوستانیان كردووە، بەڵام لێپرسراوانی تاران داواكانی واشنتۆنیان رەتكردووەتەوە.