بەپێی راپۆرتەکانی ویکلیکس لەدوای رێککەوتنی جەزائیری نێوان عێراق-ئێران- جەزائیر، لەماوەیەکی کەمی بەهاری ساڵی ١٩٧٥دا بەبێ هیچ بەرگریەک لەلایەن پێشمەرگەوە، سووپای عێراق بە ٢٠٠ هەزار چەکدارەوە کۆنترۆڵی تەواوی کوردستانی عێراقی کرد.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، دوای سەردانی رۆژنامەنووسان و وەفدی ولآتانی رۆژئاوا بۆ ناوچەکانی کوردستان کە لەلایەن دەسەلآتدارانی عێراق رێکخرابوو، لەزاری ئەوانە هاتووە " زۆر له گونده‌کان به‌ته‌واوی پربونهتهوه. ته‌نها به‌شێکی که‌م له دانیشتوانی گونده‌کان به‌یه‌کجاره‌کی هه‌ڵهاتون. به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و 10% کورده‌کان پێشمه‌رگه‌ی شه‌رکه‌رن و خێزانه‌کانیان (150.000-175.000) وڵاته‌که‌یان به‌جێهێشتوه".