گۆڕان بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی کۆدەبێتەوە

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی بۆ پۆستە‌كانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەیینی 5ی تەمووزی 2019 جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر  یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم".

یەكشەممەی رابردوو، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوەو ژمارەیەك راسپاردەی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی كرد، سەبارەت بە  دیاریكردنی كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە حكومییەكان و بەركەوتەی بزوتنەوەكە لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.




AM:09:34:05/07/2019