کۆبونەوەی جڤاتی گۆڕان بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدەکان دەستیپێکرد

کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی بۆ پۆستە‌كانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەستیپێکرد.

میدیای فەرمی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەیینی 5ی تەمووزی 2019 جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر  یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

لەماوەی رابردودا جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لیژنەیەكی 11 كەسی پێكهێنا بەمەبەستی پاکتاوکردنی كردنی سیڤی ئەو كاندیدانەی بۆ پۆستەكانی بزوتنەوەكە لە كابینەی نوێی حكومەت خۆیان بەربژێركردوە، تا دواجار جڤاتی نیشتیمانی دەنگ لەسەر كاندیدەكان بدات.



AM:11:38:05/07/2019