پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی، کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بڕیاردان لەسەر میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدانی پۆستە وزاری و حکومییەکان دەستیپێکرد و تا ئێستاش بهردهوامه.
بەپێی هەواڵی میدیکانی نزیک لە پارتی، کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:
وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئوف و شوڕش حەمید.
وەزارەتی بازرگانی: داهێن هاشم، كاروان هاشم، چالاك موهەندیس و بەشدار حسێن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: دانا عەبدولکەریم، هیوا قلیاسانی و عومەر عینایەت.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ئاراس وەلی، چیمەن حەمەڕەشید، هه ژار مەعروف و کوێستان محەمەد.
بزووتنەوەی گۆڕان هەریەک لە پۆستەکانی جێگرێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرێکی سەرۆکی حکوومەتیشی بەردەکەوێت، بەڵام هێشتا کاندیدانی ئەم دوو پۆستە ئاشکرا نەکراون.
ئهمه له كاتێكدایه رۆژی یەکشەممەی رابردوو، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و ژمارەیەک راسپاردەی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، سەبارەت بە میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە حکومییەکان و بەرکەوتەی بزوتنەوەکە لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.