له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و برینداریش هەە.
میدیای فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، كاژێر 13:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئۆتۆمبێلێكی پارككراو له‌شه‌قامی محه‌ممه‌د عاكف ئارسۆی له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سنووریی سه‌ر به پارێزگای هاتای له باشووری توركیا ته‌قییه‌وه.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە به‌هۆی تەقینەوەکەوە دوو كه‌س گیانیان لەدەستداوە و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
هەتا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌مبوڵانسه‌كان روویانكرده شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ئۆتۆمبێله گڕگرتووه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه کۆنترۆڵکراوە.
تا ئێستا پارێزگاری هاتای و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی توركیا راگه‌یەندراوی فه‌رمییان له‌مباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.