پێنج ژن و منداڵێكی ئێزیدی له باغۆزی سوریا رزگاركران و راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
ماڵی ئێزیدی له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی خۆرئاوای كوردستان رایگه‌یاندوه، پێنج ژن و منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانی ئێزیدی كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی گوندی"كۆچۆ"ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگالن،له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه "ھه‌سه‌ده" له كه‌مپی ھۆل رزگاركراون و راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال كراون بۆ ئه‌وه‌ی بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌سوكاریان له‌شه‌نگال.
به‌پێی ئامارێك ،له ماوه‌ی ئۆپراسیۆنی باغۆز تا ئێستا 275 ژن و منداڵی ئێزیدی له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی سوپای دیموكراته‌وه له‌ھه‌رێمی جه‌زیره رزگاركراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ شه‌نگال.
ھاوسه‌رۆكی كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ش رایگه‌یاندوه، به‌رده‌وام ده‌بن له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ھه‌موو ئه‌و ژن و منداڵه ئێزیدیانه‌ی كه رزگار كراون له‌ده‌ستی داعش یان رزگارده‌كرێن.