دوای فرۆشتنی هەریەکە لە کۆڤاسیچ و لۆرێنتی و رائول دی
تۆماس، ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی دوو یاریزانی تری بە خواستن بە دوو یانەی
ئیسپانیا دا.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا، چوونی
هەریەکە لە ریگیلۆن بۆ یانەی سیڤییاو ئۆدیگارد بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد راگەیاند.
یانەکە هەردوو یاریزانەکەی بەخواستن تا مانگی شەشی
داهاتوو بەو دوو یانەیە داوەو دواتر دەیانگەڕێنێتەوەو ئەو دوو یانەیە تەنها موچە
بەو دوو یاریزانە دەدەن.
ریاڵ مەدرید دوای فرۆشتنی پێنج یاریزان هەریەکە لەتیۆ
هێرناندێز و ناڤاس و ڤاییخۆ و بەیڵ و سیبایۆس و جەیمس و ڤازکوێزی دیاری کردووە تا
لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەستبەداریان ببێت.