ڤیدیۆ:دوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەفریقا


ئەمڕۆ دوو هەڵبژاردە توانیان سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی جامی ئەفریقای ٢٠١٩ بەدەست بهێنن، کە ئەوانیش هەڵبژاردەکانی بنین و سەنیگال بوو.
لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی بنین توانی ٤-١ بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردەی مەغریب بباتەوەو بۆ یەکەمجار بگاتە چارەکی کۆتایی جامەکە.

لە دووەم یاری ئەمڕۆدا، هەڵبژاردەی سەنیگال بە تاکە گۆڵی" سادۆ مانی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ،توانی لە هەڵبژاردەی ئۆگەندا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ ئەو قۆناغە بەدەست بهێنێت.
لە قۆناغی هەشت سەنیگال و بنین رووبەڕووی یەکدەبنەوە.



AM:12:08:06/07/2019