بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانێكی تری فرۆشت

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یاریزانێکی فرۆشت و تیۆ هێرناندێزی بەیانەی ئەیسی میلان دا.

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا، چوونی تیۆ هێرناندێزی یاریزانی لای چەپی یاریگای بۆ یانە ئیتاڵیەکە دووپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوو بە خواستن بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد یاری کرد.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکان، ئەو یانەیە بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ چووە بۆ یانە ئیتاڵیەکە.

ریاڵ مەدرید ئەمە شەشەم یاریزانە دەستبەرداری دەبێت دوای هەریەکە لە کۆڤاسیچ و لۆرێنتی و ئۆدیگارد و ریگیلۆن و رائول دی تۆماس.



PM:08:18:06/07/2019