میسی ئەرجەنتین و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ دووەم جار لە مێژوویدا کارتی
سووری بە روویدا بەرزکرایەوە.
لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەرازیل،
میسی لەگەڵ گاری میدێلی چیلی پێکدادەدەن و بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سوور بە هەردوو یاریزانە دەدات.
میسی لە دوای ٣٨ خولەک یاریکردن، کۆنترۆڵی خۆی لە دەست دەدات و لەگەڵ
یاریزانەکەی چێلی دەبێتە شەڕی و کارتی سووری پێدەدرێت.
ئەمە دووەم کارتی سوورە بە میسی دەدرێت.