پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبونەوەکرد، بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای تایبەت بەئەنجومەنی پارێزگاكان و تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تر.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاویكردووەتەوە، لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەم ئەنجامدەدرێت بۆ پێشنیازی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی یاسایی بەپێی حوكمی مادەكانی (87 و 88 و 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
ئەگەر ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو یاسای ئەنجوومەنی تەواو بێت، پەرلەمان دەتوانێت سبەی دەنگ لەسەر یاساكە بدات و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.