ماكرۆن هەنگاوە نوێیەكەی ئێرانی ئیدانەكرد

ئیمانیۆل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئیدانەی هەنگاوە نوێیەكەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد بۆ راگەیاندنی قۆناغێكی دیكەی پاشەكشە لەرێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 و ڕایگەیاند مچاوەڕێی رۆژی كۆبونەوەی لایەنەكانی رێكەوتنەكەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە بەرپرسێكی باڵای فەرەنسا رایگەیاندوە ئیمانیۆل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئیدانەی هەنگاوە نوێیەكەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد بۆ راگەیاندنی قۆناغێكی دیكەی پاشەكشە لەرێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015.

راشیگەیاندوە كە ماكرۆن چاوەڕێی رۆژی كۆبونەوەی لایەنەكانی رێكەوتنەكەیە كە بڕیاروایە رۆژی 15ی ئەم مانگە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی لایەنەكان لەبارەی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە سازبكرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەباس ئاراغچی جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند لەمڕۆوە كۆماری ئیسلامی ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەرو لەسەدا 3.6 بەرزدەكاتەوە.

ئاراغچی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەمو 60 رۆژ جارێك قۆناغێكی دیكەی پاشەكشەكردن رادەگەیەنن و ئەوەش پێشێلكردنی رێكەوتنەكە نیە، چونكە كاتی تەواوی دپلۆماسیان بەبابەتەكە داوە .



PM:03:28:07/07/2019