پەروەردە گۆڕانکاری لەم وانەیەدا دەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و هۆبەكانی فێركردن و چاپەمەنیەكان مامۆستایان و قوتابیان ئاگادار دەكاتەوە كە گۆرانكاری لەكتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دا كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە"بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ سیستەمی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی هەڵبژاردن، پێداچوونەوەی بە كتێبی قوتابی پڕۆگرامی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كردووە"

دەشڵێت " ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و مامۆستایانی زمانی كوردی دەكەینەوە، لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە كتێبە نوێیەكە بە شێوەی (PDF) پی دی ئێف لەسەر ماڵپەڕ و لاپەڕەی فەیسبووك ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكان بڵاودەكەینەوە."

 


PM:05:02:07/07/2019