رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە گەنجێکی كۆڵبەر لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.
ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 7-7- 2019، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنوری كانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەریكی لاویان كوشتووە.
لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە: تا ئێستا ناسنامەی كۆڵبەرە لاوەكە ڕوون نییەو تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.