ڤیدیۆ:کچانی ئەمریکا مۆندیالیان بردەوە

کچانی ئەمریکا توانیان بۆ جاری چوارەم لە مێژوودا نازناوی مۆندیال بەدەست بهێنن و بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە کچانی هۆڵندا ببەنەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکاو هۆڵندا لە وڵاتی فەرەنسا، لە ناو یاریگای"گرۆپاما رووبەڕووی یەکبوونەوەو دوای ئاستێکی بەرز لە لایەن کچە ئەمریکییەکانەوە، توانیان یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر ببەنەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنن.

دوو گۆڵەکە لە گێمی دووەم لە لایەن هەردوو کچە یاریزان" مێگان و لاڤێل تۆمارکران.

کچانی ئەمریکا ئەمە سێیەم جاری لەسەر یەکە دەگەنە یاری کۆتایی و توانیان لە ٥ یاری کۆتاییدا ٤ نازناو ببەنەوەو پێشتر لە ساڵەکانی ١٩٩١ و ١٩٩٩ و ٢٠١٥ ئەو نازناوە بەدەست بهێنن.





PM:08:43:07/07/2019