بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 بە قوڵایی 17 كیلۆمەتر چەند ناوچەیەكی كوردستانی ھەژاند".

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەروو "كاتژمێر 10 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.7 بە قوڵایی 17كم بە دووری 590كم لە سەنتەری شاری سلێمانی و باشووری ئێران روویدا لەھەندێك شوێنی ھەرێمی كوردستان ھەستی پێكراوە".



AM:11:38:08/07/2019