کوردستان ئاوەدانە.. حکومەت توانای ئاودانی باخچەیەکی نییە

‌وێنەکە ساڵی ٢٠١٣ یە، لەو ساڵەدا بەم جوانییە پرۆژەکە درایە دەست حکومەت
پێش شەش ساڵ لەمەوبەر پرۆژەی سەوزايی ناوەندی شەقامی ( سلێمانی - تاسلوجە ) بەشێوەیەکی زۆر جوان و هاوچەرخ و رازاوە رادەستی حکومەت کرا، بەلآم ساڵ بەساڵ ئەم پڕۆژەیە جوانی تیا نەماو، ئێستا ئەو پرۆژەیە کە پارەیەکی خەیاڵی تیا خەرجکراوە بۆتە باخچەیەکی ئاسایی نیمچە وشک، با بزانین ئەنجامدەری پرۆژەکەو خەڵک و شارەوانی لەسەر وێرانبوونی پرۆژەکە چی دەڵێن..؟
 
دوای بلآوبوونەوەی بەرنامەکە، سوبحی حەیدەر، خاوەن کۆمپانیای ئەنجامدەری پرۆژەکە بە " تیڤی سپی " وەک وەلآمدانەوەیەک بۆ جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، راگەیاند " تەنها سەوزای پرۆژەکە ٦ ملیارو ١٧١ ملیۆن ٦٤٢ هەزار دینار بووە، هەروەها ئیشی زیادەی سەوازیی ٤٧٧ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار دیناری تیا خەرجکراوە".

هەروەها ناوبراو ژمارەیەک دۆکۆمێنتی پرۆژەکەی ئاراستەی " سپی " کردووە تا بلآوبکرێتەوە، لە خوارەوە دۆکۆمێنتەکان دەبینن..



PM:12:25:08/07/2019