ئەم قەرزە دەدرێت بە هاوڵاتیان

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە لەمەودوا ئاستی پێدانی قەرزی بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند تا یەک ملیار دینار بەرز کردوەتەوە.

بانکەکە باسی لەوەشکردوە کە پێدانی ئەم قەرزە سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە جگە لە کەرتی نیشتەجێبوون، هەروەها هاوکاری زیاتری کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە هەموو بانکێک دەتوانێت لە یەک کاتدا داواکاری پێنج پرۆژە بداتە بانکی ناوەندی بەو مەرجەی کە هەر پرۆژەیەک ئیستیمارە و وردەکاری خۆی جیابێت، لە دوای شەش مانگ لە پارەدارکردنی پرۆژەکان بانکی ناوەندی وردبینی لە پرۆژەکاندا دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ماوەی دانەوەی قەرزەکە پێنج ساڵە و دەتوانرێت بۆ حەوت ساڵیش درێژ بکرێتەوە ئەگەر ئەو بانکەی قەرزەکەی لەسەر وەرگیراوە داوا بکات.


PM:06:21:08/07/2019