وەزارەتی پەروەردە چوار هەزار قوتابخانە بە ئەلیكترۆنی دەكات
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سیستمی پەروەردە بە یەلکترۆنی دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەند خولێک دەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" بۆ بەدەستهێنانی سیستەمێكی یارمەتیدەر بۆ بڕیاردان و پتەوكردنی چۆنیەتی و چەندیەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پەروەردە چوار هەزار قوتابخانە بە ئەلیكترۆنی دەكات و سیستەمەكە بەشەكانی (مامۆستایان و فەرمانبەران، قوتابیان، قوتابخانە، مووچە، گۆگا، دەركردە و وەرگرتە) دەگرێتەوە، كە لە ڕێكەوتی (12/6/2019 تاوەكو 27/6/2019) فەرمانبەرانی وەزارەت و پەروەردەی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچكەكان بەشداربوون لە خوولی ڕاهێنان لەسەر سیستەمەكە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سیستەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی قوتابخانەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلانی پەروەردەی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای زانیاری سەرپەرشتی و بەڕێوەدەبرێت، لە ڕێكەوتی (30/6/2019) دەستكراوە بە خوولی ڕاهێنان بۆ قوتابخانەكان، كە قوتابخانەیەك ماوەی (8) ڕۆژ بەشداری خوولەكە دەكات، خوولەكە بەردەوام دەبێت تاوەكو (7/8/2019)".
PM:08:24:08/07/2019