کچێکی ١٣ ساڵەی ئێزیدی: داعش ٢٠٠ حەبی رێگریکردنی مناڵبوونیان پێداوم

کچێکی ئێزدی تەمەنی ١٣ ساڵ ئاشکرای دەکات، داعش زیاتر لە 200 حەبی ڕێگریکردن لە مناڵبوونیان پێداوە و چەندین جار کڕین فرۆشتنیشی پێوەکراوە.

سھەیلا دەخیل تەعلو، لەگەڵ کەس و کاری دەیان ویست بگەنە شنگال بەهۆی لەکار کەوتنی ئۆتۆمبیەلەکەیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرا و لە خێزانەکەی جیاکرایەوە.

سهیلا باس لەوە دەکات لە ڕەگەزنامەی شنگال ئێمەیان دەستبەسەر کردبوو، ھاتنە لامان و وتیان دەبێت لەگەڵمان بێیت، منیش پێموت "لەگەڵتان نایەم، راستەوخۆ لولەی کڵاشینکۆفەكەی لەسەر سەرم دانا و وتی: "ئەگەر نەیەیت دەتکوژین" 

وتیشی" رۆژێک بینیم چەکدارانی داعش ھاتن وتیان دەبێت خۆت و خوشکەکەت لەگەڵمان بێن، بەزۆر بردیانینە ھۆڵی گەلەکسی لە شاری موسڵ ھەر لەو رۆژە لێک جیاکراینەوە و براینە ماڵی کەسێکی مەسیح ناوی من و ژمارەیەک کچی تری نووسی و ھەر چەکدارێک ناوێکی بۆ خۆی برد ھەندێک لەو ناوانە مانەوە یەکێکیان من بووم  كە ئەو کاتە تەمەنم ١٣ ساڵ بوو". 

باسی لەوەشکرد، دواتر كراینە شوان و چاودێری مەڕ و ماڵاتی داعشمان كرد، نزیکەی نۆ مانگ ئەو كارەیان پێكردین، تا ئەو کاتە خۆم لە دەستدرێژی چەکدارانیان پاراستبوو، ھەر کاتێک دەھاتنە لای ئێمە، خۆم دەشاردەوە". 

ئاشکراشیکرد، چەند جارێک کڕین و فرۆشتنیان پێمەوە کرد و دوای هەموو ئەو كڕین و فرۆشتنە، گرێبەستی هاوسەرگیریم بۆ بەسترا و ئازادکرام" بەوتەی ئەو كچە، لەناو ئەو داعش ھەر کەسێک (عەقدی زەواج)ی بۆ دروستبکرایە، ھیچ چەکدارێک مافی نەبوو بیکڕێتەوە یان بۆ خۆی ببات".

لەکۆیدا وتی، تا ئێستا باوکم و سێ برا و کچی برام لە دەستی داعش ماون و ژن برایەکیشم لەگەڵ منداڵەکەی بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە گیانیان لەدەستد".



PM:10:20:08/07/2019