فەرمانبەران بە بڕەپارەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە

بەهۆی بڕانی دەرماڵەی جوگرافی هەندێک لەفەرمانبەری فەرمانگەکان، فەرمانبەران قەرەبوودەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیکانی نزیک پارتی، ھەر فەرمانگەیەک ئۆتۆمبێلی بۆ ھاتوچۆی فەرمانبەران ھەبێت، ئەوە دەرماڵەی بۆ خەرج ناکرێت، ئەوانەشی دەرماڵەکەیان لێ بڕاوە بەم ھۆکارە بووە.

هاوکات، بۆ دەرماڵەی جوگرافی، مانگانە ٦٠ ھەزار دینار بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرێت، کە لە شوێنە زۆر دوورەکان کار دەکەن، ٥٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، کە لە لادێکان کار دەکەن و ٤٠ ھەزار دینار بۆ ئەوانەیە کە لە سەنتەری ناحیەکان کار دەکەن، ٣٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەوانەی لە سەنتەری قەزاکان کار دەکەن، ٢٠ ھەزار دیناریش بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لەنێو شارەکان کار دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر ژمێریاریی وەزارەتێک یان فەرمانگەیەک بە ھەڵە دەرماڵەی جوگرافیی بڕیبێـت، ئەوە دەبێت ئەو فەرمانبەرانە قەرەبوو بکرێنەوە


PM:12:05:09/07/2019