دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پرۆسەی وردبینیکردنیان لە سیڤی کاندیدانی وەزارەتەکانی کابینەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوکردووە.
دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" ناردووە ڕایگەیاندووە "دوابەدوای نووسراویان ژمارە 5/113 لە 23/6/2019 بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کە تیایدا داوایان کردبوو، سیڤی کاندیدانی کابینەی داھاتوو و پلە تایبەتەکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بە مەبەستی وردبینیکردن، ئەمڕۆ سێشەممە 9/7/2019 بە نووسراوی فەرمی دەستەی دەسپاکی ئاکامی وردبینیی کاندیدەکانی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، وەک ئەرکێکی خۆی لەژێر ڕۆشنایی یاسای دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان".
سبەی چوارشەممە 10\7\2019، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا متمانە بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدرێت.