له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی 10-7-2019 په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان به 88 ده‌نگ متمانه‌ی به مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌خشی و ڕایگەیاند ئەو حکومەتەی وەرمانگرتووە چەندین ملیار دینار قەرزارە.
لە دوای متمانەدان بۆ سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی ڕایگەیاند"
خواستی هەموو هاوڵاتییە رووبەرووبونەوەی گەندەڵییە، خواستی منیش هەر رووبەرووبنەوەی گەندەڵییە، هیوادارین لەماوەیەکی کەمدا چوارچێوەی گەندەڵی بەر تەسک بکەینەوە و بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر گەندەڵکاران نەرمی نانوێنین و رووبەرووی دەبینەوە.
ڕاشیگەیاند" ڕێگری دەکەین لەسەر زیادەڕەوەی بۆ موڵک و سامانی گشتی ، ڕێز لە سەروەری یاسا دەگرین و ڕێگە نادەین هیج کەس لەدەست یاسا هەڵبێت".
وتیشی" ده‌وام و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕێكده‌خه‌نه‌وه و كار بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتینات له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن به سیستمی ئه‌لكترۆنی و دامه‌زاروه‌ی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێنن و پێوه‌رێكی نوێ بۆ سیستمی باج داده‌مه‌زرێن و كار بۆ سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و ڕێگری له قۆرخكاری بازار ده‌گرن و كه‌مترین گوتار و زۆرترین كرداریان ده‌بێت"