سەرۆکی نەوەی نوێ: کاتێک کۆکیم ئاوڕم دایەوە قتعەکەی نەوەی نوێ لەبەردەممدا نەمابوو

سەرۆکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، یوسرا رەجەب رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، لە کاتێکدا دەکۆکیم، ناونیشانی نەوەی نوێ لەبەردەمم لابراو لەبەردەمی کاک رابوون معروف دانرابوو".

سەرۆکی نوێی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، یوسرا رەجەب لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی سپی، رایگەیاند" دوێنێ لە کاتی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، من وەک نەوەی نوێ بەشداریم کرد، دوای ماوەیەکیش کاک رابوون مەعروف هاتە نێو کۆبوونەوەکەوە، قتعەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەردەمی مندا، بەڵام بەهۆی نەخۆشی هەناسە توندیەوە کەمێک کۆکیم و زۆر ئاگام لەخۆم نەما، کە هاتمەوە سەرخۆم،  تەماشام کرد قتعەکەی نەوەی نوێ براوەتە بەردەم سەرۆکی پێشووی نەوەی نوی".

ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند" لەو کاتەدا کە سەرۆکی پەرلەمان قسەی دەکرد، من چوومە لای حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و پێمراگەیاند کە ئێستا من سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێم، ئەوان کوتلەی ئایندەیان راگەیاندووە، لەو کاتەدا ناوبراو قسەی بەسەرۆکی پەرلەمان بڕیوو، رایگەیاند کە یسرا رەجەب سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێیە، قتعەکە لەبەردەم رابوون مەعروف هەڵگیراو هێنرایەوە بەردەمی من".

سەرۆکی فراکسیۆنی نوێی نەوەی نوێ، ئاشکرای کرد دوای ئەوەی رابوون مەعروف چارەکێک مایەوە، خۆی هۆڵەکەی جێهێشت.
ئەو وتیشی " رابوون مەعروف و هاورێکانی کە سێ ئەندام پەرلەمانن، هێشتا رێوشوێنە یاساییەکانی پێکهنانی فراکسیۆنەکەیان تەواو نەکردووە، بۆیە ناتوانن لەریزی پێشەوەی کۆبونووەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان دابنیشن، بەڵام دەتوانن لەریزی دووەم دانیشن وەک هەموو ئەندام پەرلەمانێکی تر".

چەند رۆژێکە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق رووبەرووی دوو کەرتبوون بۆتەوە، سیانیان کوتلەیەکی نوێیان بەناوی "ئایندەوە" دامەزراندووە، یەکێکیشیان بەناوی فراکسیۆنی " نەوەی نوێ "ەوە ماوەتەوە.  



PM:01:41:10/07/2019