دوو بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019 دوو بوومەلەرزە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە گوڕی بوومەلەرزەکان 4.2 و 2.9 پلەی رێختەر بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بوومەلەرزەکان 01:56 خولەک و 02:08 خولەکی نیوەڕۆ لە قوڵایی 2 کیلۆمەتر و 6 کیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوییەوە و لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا روویانداوە.



PM:03:36:10/07/2019