سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەكات و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی یەك خێزان دەبنە قوربانی.
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی چەند گوندێكیان كرد لەسنوری ناحیەی برادۆست و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی یەك خێزان بۆنە قوربانی.
هاوکات عیماد ڕێكانی لە بەرگری شارستانی سۆران بەڕۆژنامەنوسانی ڕأگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی تۆپبارانكردنی ئەو ناوچانە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران كچێك گیان لەدەست دەدات و دوو براشی بریندار دەبن و بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی سۆران.
هەروەها ڕاشیگەیاند: جگە لەسنوری برادۆست ئێران تۆپبارانی گوندەكانی كۆدۆ و ئالانە و گوندەژۆریان كردووە لەسنوری حاجی هۆمەران.