خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە دینا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە بە جلی هندیەوە دەرکەوتووە و نوسیویەتی بەم زوانە چاوەڕوان بن کە پێدەچێت کلیپێکی نوێی بێت.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.