ئەمڕۆ کابینەی نۆیەمی حکۆومەتی هەرێم لە پەرلەمان متمانەی پێدرا و بڕیاره رۆژی دووشهممهی ههفتهی داهاتوو یهكهم كۆبوونهوهی خۆی ئهنجام بدات.
به گوێرهی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە سبهی له باڵهخانهی ئەنجوومەنی وەزیران، مهسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەت بەسەرجەم وەزیرەکان دەدرێت و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئامادە دەکزێت.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان هەریەکە لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران سبەی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
لەزانیاریەکاندا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەنجام بدرێت.