سوپای پاسداران بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێم

تۆپخانەكانی سوپای پاسداران بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوریەكانی هەرێم و بەیانی ئەمڕۆ ناوچەكانی سیدەكان، بەربزین و هەڵگورد تۆپباران كراون.

سەرچاوەیەكی لە سنووری ناحیەی سیدەكان بۆ "سپی" ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆپخانەكانی سوپای پاسداران تۆپبارانی ناوچەكە و بەتایبەت ئەو ناوچانە دەكەن كە بنكە و بارەگای حزبی دیموكراتی لێیە".

هاوكات بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوچەكانی برادۆست و بەربزین و شاخی هەڵگورد تۆپباران كراون و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆر بە ڕەز و باخ و سروشت ناوچەكە گەیشتووە.

 ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای پاسداران لە چەند گوندێكی شاخەكانی بەربزین، كچێك بەناوی زەیتوون قادر، تەمەن 18 ساڵ شەهید بوو و دوو برای دیكەشی بریندار بوون.




PM:02:01:11/07/2019