مەسرور بارزانی بۆ وەزیرەكان: دوور لە حزبایەتی خزمەتی هاووڵاتیان بكەن

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت گفتوگۆیەكی ڕاوێژكاریان ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ و پلان داڕێژی بۆ یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نوێی حكومەت كراوە و مەسرور بارزانی داوای لە وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بە گوێرەی كارنامەی حكوومەت و بە گیانێكی نیشتمانی دوور لە حزبایەتی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی بكات.




PM:02:59:11/07/2019